بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھەرەمی گەورە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەرەمی گەورە
بەشێکە لەھەڕەمەکانی جیزە، Seven Wonders of the Ancient World
دامەزران٢٥٦٠ BCE
وڵاتمیسر
دابەشکاریی کارگێڕیGiza Governorate
جێگیزە
ناوچەی جوگرافیGiza Pyramids
پۆتانی شوێن٢٩°٥٨′٤٥″N ٣١°٨′٣″E
بەرزی لە ئاستی دەریا٩٥ مەتر
وڵاتی بنەڕەتمیسری کۆن
دەستپێشخەرKhufu
ماددەی بەکارھاتووlimestone، granite
Collectionھەرەمی گەورە
نژیاروانHemiunu
ستایلی نژیاروانیancient Egyptian architecture
ڕووبەر٥٣٬٠٦١٫١٢ مەتری چوارگۆشە
Shapepyramid
Ground level 360 degree view URLhttps://giza.mused.org/en/guided/266/inside-the-great-pyramid
Map

ھەرەمی گەورە یان ھەرەمی خۆفۆ تاکە شوێنەواری حەوت سەرسوڕھێنەری جیھانە کە ماوەتەوە دەکەوێتە ناوچەی ھەرەمەکانی جیزە لە میسر کە وەک میراتی جیھانی یونسکۆ تۆمارکراوە. مێژووی دروستکردنی ھەرەمەکە دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ٢٥٦٠ پێش زایین، ئەو کاتە وەک گۆڕێک بۆ فیرعەون خۆفۆ لە شانشینی چوارەم دروستکراوە و دروستکردنی بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ بەردەوام بووە. دروستکردنی ھەرەمی گەورە گۆڕانکارییەکی گەورەی کولتوورییە لە مێژووی میسری کۆندا و خۆفۆ لە دروستکردنی ھەرەمەکەیدا لە ژێر کاریگەری باوکیدا بوو شا سنێفێرو بوو. دوای مردنی باوکی خۆفۆ بوو بە خوداوەندی حاکم لەسەر زەوی و پێویست بوو بیر لە دروستکردنی گۆڕەکەی بکاتەوە، کە بە یەکەمین پڕۆژەی نیشتمانیی لە میسری کۆن دادەنرا، کە تێیدا کرێکارانی پیشەیی لە ھەموو میسرەوە بەشدارییان لە دروستکردنی گۆڕەکەیدا کرد. ھەرەمی گەورە بە بەرزی ڕەسەنی خۆی کە ١٤٨ مەتر بووە، وەک بەرزترین بینا ماوەتەوە کە مرۆڤ لەسەر زەوی تەواوی کردبێت لە ماوەی ٣٨٠٠ ساڵدا.

شازادە ھام ئیۆنۆ ئەندازیاری شا خۆفۆ بووە - و پەیکەرێکی بەردی جیڕی ھەیە لە مۆزەخانەی ڕۆمەر-بێلیزیۆس لە ھێلدس ھایم لە ئەڵمانیا پارێزراوە. کاھین و ئەندازیاران ڕەوانەی شاری ئۆن کران بۆ ئەوەی ناوێک بۆ ھەرەمەکە ھەڵبژێرن و ئەو ناوەش بریتی بوو لە: “ئاخت خۆفۆ”، بە واتای "ئاسۆی خۆفۆ". نوێنەرایەتی ئەو ئاسۆیە دەکات کە خوداوەند ڕەع لێیەوە سواری گالیسکەکانی خۆر دەبێت بۆ ئەوەی بەسەریاندا بڕوات و ئەستێرەکان بۆی سەوڵ لێدەدەن و بە سەوڵەکانیان ڕۆحە خراپەکانی جیھانەکەی تر دەکوژێت بۆ ئەوەی خراپەکاری لەناو ببات و لەلایەن گەلەکەیەوە پیرۆز بکرێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]