بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەستپێک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وتاری ھەڵبژێردراوی ھەفتە

ویڵیام ھانا (بە ئینگلیزی: William Hanna) دروستکەری ئەنیمەیشنی ئەمریکی و ئەکتەری دەنگی و ھەندێکجاریش مۆسیقاژەن بووە. زیاتر بە ھاوبەشی دروستکردنی تۆم و جێری و دابینکردنی دەنگ بۆ کەسایەتییە سەرەکییەکان ناسراوە. ھاوشانی جۆزێف باربارا، ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی ھانا-باربارایان دەستپێکرد.

ھانا لە ساڵی ١٩٣٠ پەیوەندی بە ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی ھارمان و ئیسینگ کردووە و لە پیشەکەیدا باشتر بووە لەکاتی کارکردن لەسەر کارتۆنەکانی وەک کاپتن و منداڵەکان. لە ساڵی ١٩٣٧ لەکاتی کارکردن لە کۆمپانیای مێترۆ-گۆلدوین-مایر (ئێم جی ئێم)، ھانا جۆزێف باربارای ناسی. لە ساڵی ١٩٥٧ ھاوبەشی دامەزراندنی ھانا-باربارا بوون، کە زۆر سەرکەوتوو بوو، نمایشی وەک فلینتستۆنز، ھەکڵبێری ھاوند، جێتسۆنەکان، سکووبی دوو، سەنفوورەکان، و «یۆگی بێر شۆو»یان دروست کرد. لە ساڵی ١٩٦٧ ھانا باربێرایان فرۆشت بە تافت بڕۆدکاستینگ بە ١٢ ملیۆن دۆلار، بەڵام ھانا و باربارا تا ساڵی ١٩٩١ لە پۆستەکەیاندا مانەوە، دواتر ستۆدیۆکە فرۆشرا بە تەرنەر بڕۆدکاستینگ سیستم کە دواتر لە ساڵی ١٩٩٦ لەگەڵ وارنەر میدیا یەکیگرت، ھانا و باربارا وەک ڕاوێژکار مانەوە.

تۆم و جێری حەوت خەڵاتی ئۆسکاریان بەدەستھێنا، ھەروەھا ھانا و باربارا بۆ دوو خەڵاتی دیکە پاڵێوراو بوون و ھەشت خەڵاتی ئیمییان بەدەستھێنا. کارتۆنەکانیان زۆر بەناوبانگ بوون و کارەکتەرەکانیان لە فیلم و کتێب و کایەی ڤیدیۆیییدا دەردەکەوتن. لە ساڵانی شەستەکاندا، نمایشەکانیان لە سەرانسەری جیھاندا زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن بینەری ھەبووە و بۆ زیاتر لە ٢٨ زمان وەرگێڕدراون.
خوێندنەوەی زیاتر...

لە ھەواڵەکاندا
ئیسماعیل ھەنییە لە ٢٠٢٠
ئیسماعیل ھەنییە لە ٢٠٢٠

ئەمڕۆ لە مێژوودا...


ئایا زانیوتە...
ناساندنی ویکیپیدیا
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێک دێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. لەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، کە لە ٢٠٠٩وە لە ویکیپیدیای کورمانجی لەبەر چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٦٧٬٧١٥ وتار و ١٤١ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەشداری لە ویکیپیدیا
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی، و بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی زانستە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی کوردی لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێت بتوانیت کوردی بەباشی بنووسیت و بەباشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبیت تاقیی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆر وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێت تەنیا یەک وتار ھەبێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە جادووگەری وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.
کۆمەڵگای ویکیپیدیا
تا ئێستا ٦٣٬٨٢٣ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروستکراون کە ١٤١ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوو بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.
دەتەوێت وتارێک بنووسیت؟
ھەنووکە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیدا ٦٧٬٧١٥ وتار ھەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ئەگەری ھەبوونی ھەیە. پەڕەی گەڕان بەکار بھێنە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ھەیە لە ویکیپیدیا یان نا، لەوانەیە لەژێر ناوێکی تر ھەبێت. ئەگەر وتارەکە ھەبوو ئەوا پێویست ناکات پەڕەیەکی نوێ دروست بکەیتەوە لەبارەی ھەمان بابەتەوە، چوونکە دەسڕدرێتەوە. بەڵام تۆ ئازادیت لە چاکسازیکردن لەو وتارە ھەرچۆنێک بێت. ئەگەریش نەبوو، ناوی وتاری خوازراو لەم سندووقەی خوارەوە بنووسە و دروستی بکە. بیرت نەچێت کە بە ئاگایییەوە دوای ڕێنمایییەکان بکەویت و سیاسەتەکان لەسەر نووسینی وتار و شێوازەکانی بخوێنیتەوە. وتاری بێبایەخ دەسڕدرێتەوە.