لوڕی یەکێک لە شێوەزارەکانیی زمانی کوردییە. لوڕی لە بەشێکی گەورەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران قسەی پێ دەکرێت. لوڕی لە ناوەند و بەشی باشووری پارێزگای لوڕستان، زۆربەی بەشەکانی پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد، نێوەیەک لە پارێزگای چوارمەحال و بەختیاری، بەشی ڕۆژاوای پارێزگای پارس، بەشی ڕۆژاوا و ھەندێک لە شارەکانی ناوەندی پارێزگای ئەسفەھان، نێوەی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای خووزستان، بەشەکانێک لە پارێزگای بووشێھر، بەشی باشوور و ڕۆژاوای پارێزگای ھەمەدان، بەشی باشووری پارێزگای مەرکەزی، بەشی باشووری پارێزگای ئیلام، و ھەروەھا شارەکانی گەودین و کەنگاوەر لە پارێزگای کرماشان قسە دەکرێت. جگە لەمانە لە ھەندێک لە پارێزگاکانی دیکەی ئێران وەکوو کرمان، خۆراسان، ئەلبۆرز و تارانیش ئاخێوەرانی لوڕی دەژێن.

جوگرافیای ئاخێوەرانی شێوەزاری لوڕی.

ھەر وەکوو شێخ محەممەدی مەردۆخ کە دەڵێت لوڕی یەکێک لە بنزارەکانی شێوەزاری کوردیی باشوورییە و بە شێوەزاری کوردیی باشووری (شێوەزارەکانی کەلھوڕی، فەیلی و لەکی) ناوی لوڕییان داوە.[١][٢] ئەمە لە حاڵێکدایە کە شێوەزارەکانی کەڵھوڕی، لەکی و فەیلی بە تەواوی کوردیین.

شێوەزارەکانی لوڕی

دەستکاری

شێوەزارەکانی لوڕی پێکەوە جیاوازییان ھەیە. بەپێی زانستنامەی ئێرانیکا لوڕی بە شێوەیەکی گشتی بە دوو شاخەی لوڕیی باکووری و لوڕیی باشووری دابەش دەکرێتەوە. بەڵام دابەشکارییەکانی دیکە وەکو پێڕستی لینگۆییست لوڕییان بە سێ شاخەی باکووری، بەختیاری و باشووری دەستەبەندی کردووە. سەرەڕای ئەم دابەشکارییانە لوڕی سێ شاخەی سەرەکیی ھەیە کە ھەر کامیان بۆ خۆی بریتی لە بنزارەکانێکی جیاجیایە.

ھەندێک کەس بە ھەڵە لە لەکی وەکوو شێوەزارێک لە لوڕی ناو دەبەن.[٣][٤] ئەمە لە حەڵێکدایە کە لەکی وەکوو زمانێکی باکووری ڕۆژاوا دەستەبەندی کراوە و لوڕی لە زمانە ئێرانییەکانی باشووری ڕۆژاوایە، و لەکی ناتوانرێت بەشێک لە زمانی لوڕی بە ئەژمار بێت.

ھەندێک لە وشەکانی شێوەزاری لوڕی

دەستکاری

باکووری

دەستکاری
  • دا، دالک= دایک
  • باوھ= باوک
  • برا= برا
  • لوچ= لێو، لچ
  • میمی= میمی، میمگ، پوور
  • پت= پت، لووت
  • کلک= کلک، کلگ، ئەنگۆست
  • می= موو، مۆ
  • گوپ، دھ‌م= دەم
  • قوڵ= قوڵ
  • مل= مل
  • کووک= کەڵەکە
  • گیھ، گێھ= گەیە، زک
  • سی، ئھ‌را= بۆ، سا
  • د، دھ= دە، لە
  • ئھ‌زگل، زخال= زخال، زۆخال
  • چیا، چوقا= چیا
  • ژو= ژان
  • پیا= پیا، پیاو
  • زھ‌ن، ژھ‌ن= ژن
  • ئسپێ= سپێ
  • سوور= سوور
  • کوڕ= کوڕ
  • گھ‌گھ، کاکھ= برا، کاکھ
  • ئیوارھ= ئێوارھ
  • شو، شھ‌و= شھ‌ۆ
  • مونگ= مانگ
  • دت، دوت= کچ، دوت
  • سوز= سھ‌وز
  • ھالیم، ھھ‌نی= ھێشتا
  • ئیسھ= ئێستا

ناوەندی

دەستکاری
  • ننە= دایک
  • بوا= باوک
  • برار= برا
  • خوار= خوشک
  • لو، لوچ= لێو، لچ
  • پِت= پت، لووت
  • کلک= کلک، کلگ، ئەنگۆست
  • دو= دەم
  • ورە= بۆ، ئەڕا، پەری
  • زنشت= ژان
  • ئژبوژ= سپێ
  • کرجنگ= قرژنگ

باشووری

دەستکاری
  • دی= دایک
  • بوڤ= باوک
  • کوکا، ککا= برا، کاکە

بەختیاری

دەستکاری
  • دا= دایک، داڵگ
  • بھ‌ڤھ، بوڤھ، بو= باوک، باوە
  • برار، گھ‌گھ، گو= برا، کاکە
  • چپلاق= سیلی یان پھ‌س گھ‌ردھ‌نی
  • کچی= میمگ، میمی، پوور
  • نفت، پت= پت، لووت
  • کلک، کلیچ=ک لک، کلگ، ئەنگۆست
  • پل= موو
  • قول= قوڵ، پێ
  • مل= مل
  • قھ‌ڌ= کەڵەکە
  • گدھ، ئشکھ‌م= گەیە، زک
  • سی= بۆ، ئەڕا، سا
  • من، مین= ناو، نێو
  • ئھ‌نگشت= زۆخال
  • چوقا= چیا
  • زنھ‌شت= ژان

لوڕیی ڕامھورمزی

دەستکاری
  • دا، دالکھ= دایک، داڵگ
  • بوھ= باوک، باوە
  • ئھ‌مھ= میمی، میمگ، پوور
  • گوو، گیو= برا، کاکە
  • دھ‌دی= خوێشک، دادە
  • قفا= پھ‌س گھ‌ردھ‌نی
  • نوفت= پت، لووت
  • پنجھ= کلک، کڵگ، ئەنگۆست
  • کوم= گەیە، زک
  • می= موو
  • پیل= پارە، پوول
  • سی= بۆ، ئەڕا، سا
  • مێن= ناو، نێو
  • تۉ= ژوور، وتاخ، ئۆد
  • کور= کوڕ
  • دوتھ‌ر= دت، دیوەت، کچ
  • دزی= دزی
  • ھونھ= خانە، ماڵ، کێ، یانە
  • خین= خوێن
  • میرھ= شوی، مێرد
  • پیا= پیا، پیاو، پیاگ
  • بھ‌ھیگ= بۆک، ویو، وەوی

ئەمانەش ببینە

دەستکاری
 
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە لوڕیی باکووری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ کوردستانی, محەممەد مەردۆخ (1379). تاریخی مەردۆخ. تاران: کارنگ. pp. ۱۲۰. ISBN 964-6730-08-6.
  2. ^ مەردۆخ, شێخ محەممەد (1379 ھەتاوی). کوردستان. تاران: کاڕەنگ. pp. ١٢٠. ISBN 964-6730-08-6. {{cite book}}: Check date values in: |year= (help)
  3. ^ William J. Frawley, William Frawley, International Encyclopedia of Linguistics& 4-Volume Set, Volume 1, Oxford University Press, 2003, ISBN 978-0-19-513977-8, en Parameter error in {{ISBN}}: Invalid ISBN., page. 310.
  4. ^ PeopleGroups.org. "PeopleGroups.org - Laki of Iraq".