Galaxy AI گەیشت

گرنگترین شتی داهاتوو گەیشت. Galaxy AI — دروستکراوە بۆ ئەوەی خزمەتت بکات، بۆ ئازادکردنی هێزی داهێنانت، زیادکردنی کارامەییت و کردنەوەی جیهانێک لە دەرفەتە نوێیەکان. کاتێک بە دەستتەوە کاری پێدەکەیت، دەبێت زیاتر لە مرۆڤ بچێت، زیاتر متمانەپێکراو بێت، زیاتر واتادار بێت، زیاتر کەسیی بێت، زیاتر بەسوود بێت و زیاتر پارێزراو بێت لە سەرانسەری ئامێرەکاندا.
ژیان فراوان دەبێتەوە لەگەڵ Galaxy AI.

CIRCLE TO SEARCH

لەسەر شاشە گەورەکە بیخەرە ناو بازنە بۆ گەڕان بەدوایدا1

ئەمە شێوازێکی کارامەیە بۆ گەڕان لەسەر مۆبایلێکی زیرەک — تەنها بیخەرە ناو بازنە. توانای بەرهەمهێنانت بە بەکارهێنانی پەنجەکانت یان S Pen لەسەر شاشەیەکی ئێجگار گەورە بە توانای کرانەوە زیادبکە.2

The video begins with a menu listing four food items for 'Paris Brunch, Downtown Paris’. The bottom taskbar shows Samsung apps. Then, S Pen circles around the word 'Galette', which leads to Google search results of the term. The video begins with a menu listing four food items for 'Paris Brunch, Downtown Paris’. The bottom taskbar shows Samsung apps. Then, S Pen circles around the word 'Galette', which leads to Google search results of the term.

FLEXCAM

FlexCam. باشترین دیمەنی خۆت بگرە

FlexCam بۆ زوومکردن یان دورخستنەوەی بابەتەکان تایبەتمەندی Auto Zoom (زوومی خۆکار) بەکاردەهێنێت، و پێشبینینێک لەسەر FlexWindow دابیندەکات بۆ ئەزموونێکی سێڵفی بەبێ بەکاهێنانی دەست.

The camera app is shown in Preview mode on the FlexWindow of Galaxy Z Flip6. An auto zoom button is pressed, AI is used to automatically zoom in on a group of friends posing for a picture in the distance. The camera app is shown in Preview mode on the FlexWindow of Galaxy Z Flip6. An auto zoom button is pressed, AI is used to automatically zoom in on a group of friends posing for a picture in the distance.
NOTE ASSIST

ئاسانترین ڕێگا بۆ پوختەکردنی تێبینییەکان لەسەر ئامێرەکانی Galaxy Foldables

تێبینییەکانی وانە تەنها بە چەند پەنجەلێدانێک بەدەستبهێنە — تەنانەت کە چەند ئەرک لە یەک کاتدا جێبەجێدەکەیت. Note Assist تۆمارە دەنگییەکان دەکات بە دەق و بەشێوەی تێبینیی ڕێکیان دەخاتەوە، و پوختەی بەسوود بەرهەم دەهێنێت. بۆ هەموو ئەو شتانەی تر S Pen بەردەستە، و ئامادەیە بۆ دروستکردنی شاکار لەسەر شاشە.2,4

INTERPRETER (وەرگێڕ)

ئەزموونی ناوازەی interpreter (وەرگێڕ) لەگەڵ FlexWindow

لە وەرگێڕاندا توشی هەڵە بوویت؟ Galaxy Z Flip6 ئامرازی تۆیە بۆ پەیوەندیکردن — کە وەک وەرگێڕی تایبەتی خۆت کاردەکات.5,6

LIVE TRANSLATE

دەستبەجێ پەیوەندییەکانت وەربگێڕە

تەنیا قسە بکە لەڕێی مۆبایلەکەوە و تایبەتمەندی Live Translate وەریدەگێڕێت — یارمەتیت دەدات بەربەستەکانی زمان بشکێنیت. وەک ئەوە وایە وەرگێڕێک لەناو دەستەکانتدا هەبێت.7

پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە کاتی ڕاستەقینەدا وەردەگێردرێت. قسەکان وەک دەقێکی گفتوگۆ بە هەردوو زمانی ئیسپانی و ئینگلیزی لەسەر شاشە دەبینرێت. پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە کاتی ڕاستەقینەدا وەردەگێردرێت. قسەکان وەک دەقێکی گفتوگۆ بە هەردوو زمانی ئیسپانی و ئینگلیزی لەسەر شاشە دەبینرێت.

PHOTO ASSIST

هەموو سناپێک نایاب بکە لەگەڵ AI

وێنەگرتنەکەت بەپێی ناوەڕۆکی دڵخوازی خۆت دروست بکە لەگەڵ تایبەتمەندی Photo Assist. شتەکان بجوڵێنە، زوومی یەکجار زۆر بکە، چوارچێوە بگۆڕە، و وێنەکانت باشتر بکە بە یارمەتی ‎8.AI ‎

A photo is edited in the Gallery app. An edit button is tapped and one of the subjects is selected. They are moved to another location in the picture. Then, missing areas are filled in. A photo is edited in the Gallery app. An edit button is tapped and one of the subjects is selected. They are moved to another location in the picture. Then, missing areas are filled in.

نیشانەی تەندروستی ورد و دروست بەدەستبهێنە بۆ ئەوەی لەگەڵ ژیریی دەستکرد سەلامەت بیت

Galaxy Z Flip6 لەگەڵ Galaxy Watch Ultra یان Galaxy Watch7ـی تەواو نوێ یان هەردووکیان جووت بکە بۆ ئەوەی بە درێژایی ڕۆژ Energy Scoreـەکەت بزانیت.

Galaxy AI لە ئامێرەکانتدا بناسە

Smartphones

زنجیرەی Galaxy S

زنجیرەی Galaxy Z

Tablets

Galaxy Watch & Buds

Galaxy Watch

*وێنەکە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە بەردەستبوونی ڕەنگەکان، قەبارەکان، مۆدێلەکان و قایشەکانی کاتژمێر بەگوێرەی وڵات یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت.

*ڕەنگە بەکارهێنانی هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی Samsung AI پێویستییان بە چوونەژوورەوە بێت بۆ ناو Samsung Account.

*Samsung هیچ بەڵێنێک، مسۆگەرییەک یان دڵنیاییەک نادات لەسەر دروستی، تەواوییەتی یاخود باوڕپێکراویی دەرئەنجامە دابینکراوەکان لەلایەن تایبەتمەندییەکانی ژیریی دەستکردەوە.

*وێنەکان بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون. دیمەنەکان کورتکراونەتەوە و ھاوشێوەکران. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت

*تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI هەتا کۆتایی 2025 بێبەرامبەر لەسەر ئامێرە پاڵپشتیکراوەکانی Samsung Galaxy بەردەست دەبن. ڕەنگە مەرجی جیاواز جێبەجێ بکرێت بۆ تایبەتمەندییەکانی ژیریی دەستکردی دابینکراو لە لایەن لایەنی سێیەمەوە.

*تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI بۆ زنجیرەی Galaxy S24، زنجیرەی Galaxy S23، زنجیرەی Galaxy S22، Galaxy Z Fold6 | Z Flip6، Galaxy Z Fold5 | Z Flip5، Galaxy Z Fold4 | Z Flip4، Tab S9 | S9+ | S9 Ultra و Tab S8 | S8+ | S8 Ultra لە One UI 6.1 یان وەشانەکانی نوێترەوە بەردەستن.

*ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI بە پێی ناوچە/وڵات، وەشانی OS/One UI، مۆدێلی ئامێر، و دابینکەری خزمەتگوزاری مۆبایل جیاوازبێت. 

*ڕەنگە خزمەتگوزاری Galaxy AI بۆ منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی لە هەندێک ناوچە سنووردار بێت کە تەمەنیان لەسەر بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد سنووردارکراوە.

*Galaxy Z Fold6, Galaxy Z Flip6, Galaxy Watch Ultra, Galaxy Watch7 و Galaxy Buds3 Pro بە جیا دەفرۆشرێن.

1.دیمەنەکان کورتکراونەتەوە و ھاوشێوەکران. ئەنجامەکان تەنها بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەن. ڕەنگە ئەنجامەکان بەپێی لێکچوونی بینراو جیاوازبن. پێویستی بە گرێدراوی ئینتەرنێت هەیە. ڕەنگە پێویست بکات بەکارهێنەران Android بۆ دواین وەشان نوێبکەنەوە. ڕەنگە کارایی بەرهەم پەیوەست بێت بە ڕێکخستنەکانی ئەپەکەت و ئامێرەکەت. ڕەنگە هەندێک کردار لەگەڵ هەندێک ئەپی دیاریکراودا گونجاو نەبن. بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بە گوێرەی وڵات و زمان جیاوازە. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت. Circle to Search لە FlexWindowـەوە بەردەست نییە.

2. S Pen بە جیا دەفرۆشرێت. S Penـێک بەکاربهێنە کە بۆ Galaxy Z Fold دیزاین کرابێت. ڕەنگە هەموو S Penـەکان یاخود پێنووسە ستایلەسەکانی دیکە زیان بە شاشەکە بگەیەنێن. Galaxy Z Fold6 شوینێکی ناوەکی نییە بۆ S Pen. پاڵپشتیی S Pen تەنها شاشەی سەرەکی دەگرێتەوە.

3. Auto Zoom لە Flexmodeـدا بە بەکارهێنانی کامێڕای دواوە بەردەستە و ئەگەر زوومەکە بە دەست ڕێکبخرێت دەکوژێتەوە. لە بارودۆخی ڕووناکیی کەمدا سنووردارە.

4. Note Assist پێویستی بە گرێدراوی ئینتەرنێت و چوونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاریی بە گوێرەی زمان جیاوازبێت. تایبەتمەندی پوختکردنەوە بۆ Note Assist کاتێک چالاک دەبێت کە ژمارەی پیتەکان دەگات بە ژمارەیەکی دیاریکراو و زۆرترین پیتی ڕێگەپێدراو تێپەڕ نەکات. ڕەنگە تایبەتمەندی تۆمارکردنی دەنگ بۆ Note Assist لە هەندێک وڵات پاڵپشتی نەکرێت. پێویستە ماوەی فایلەکانی Audio لە 3 کاتژمێر کەمتر بن بۆ ئەوەی کاریان لەسەر بکرێت. دڵنیایی لە دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.

5. Interpreter (وەرگێڕ) پێویستی بە چوونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ڕەنگە هەندێک زمان پێویستییان بە دابەزاندنی پاکێجی زمان هەبێت. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەپێی زمان جیاوازبێت. دروستیی ئەنجامەکان گەرەنتی ناکرێت. ڕەنگە بەردەستبوون و تایبەتمەندییە پاڵپشتیکراوەکان بەپێی وڵات، ناوچە یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبن. ڕەنگە بەردەستبوونی زمانە پاڵپشتیکراوەکان

6. FlexMode لە گۆشەکانی نێوان 75 بۆ 115 پلە پاڵپشتی دەکرێت.

7.تایبەتمەندی Live Translate بۆ Call Assist پێویستی بە گرێدراوی تۆڕ نییە. پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان پێویستیان بە گرێدراوی بە تۆڕێکەوە هەیە بۆ چالاککردنی Live Translate. چوونەژوورەوەی Samsung Account پێویستە. Live Translate تەنها لەسەر ئەو ئەپانەی مۆبایلی Samsung کە پێشوەختە دامەزرێنراون و هەندێک ئەپی لایەنی سێهەم بەردەستە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بە پێی زمان یان ناوچە جیاوازبێت. ڕەنگە هەندێک زمان پێویستییان بە دابەزاندنی پاکێجی زمان هەبێت. دڵنیایی لەسەر دروستی ئەنجامەکان نادرێت.

8. تایبەتمەندی Generative Edit بۆ Photo Assist پێویستی بە گرێدراویی بە تۆڕێک و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. دەرئەنجامی دەستکاریکردن بە بەکارهێنانی Generative Edit وێنەیەکی قەبارە گۆڕاو هەتا 12 مێگاپیکسڵ دەبێت. لە کاتی پاشەکەوتکردنی گۆڕانکارییەکاندا نیشانەیەکی بینراو لەسەر وێنەی دروستکراو دادەنرێت بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بدات کە وێنەکە بە Galaxy AI دروستکراوە. دروستیی و متمانە بە دەرئەنجامی دەستکارییەکە گەرەنتی ناکرێت.

9. Energy Score (بڕی وزە) لە مۆبایلەکانی Android (Android 11 یان سەرووتر) بەردەستە و پێویستی بە Samsung Health app (v6.27 یان سەرووتر) هەیە. چوونەژوورەوە بۆناو Samsung Account پێویستە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەپێی وڵات یان ناوچە جیاوازبێت. بۆ پشکنینی Energy Score، ئەو زانیارییە تەندروستییانەی کە لە Samsung Galaxy Watch یان Samsung Galaxy Ring چاودێرییان دەکرێت، دەبێت لەگەڵ Samsung Health App هاوکات بکرێن. بەلایەنی کەمەوە داتای چالاکییەکانی ڕۆژی پێشوو و خەوتن، و داتای لێدانی دڵ لە کاتی خەودا پێویستە. بۆ مەبەستی بەکارهێنان لە دۆزینەوە، دەستنیشانکردن، چارەسەرکردنی هیچ حاڵەتێکی پزیشکیدا نییە. ئەنجامەکە تەنها بۆ ئاماژەی کەسیی خۆتە. تکایە بۆ وەرگرتنی ئامۆژگاری ڕاوێژ بە کەسێکی پسپۆڕی پزیشکی بکە.

10. Galaxy Z Flip6 و Galaxy Watch7 بە جیا دەفرۆشرێن.